بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی سووریادا بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سووریا به‌ڕێوه‌چوو و لە ئەنجامدا به‌شار ئه‌سه‌د بە به‌ده‌ستهێنانی 13 ملیۆن و 540 هەزار و 860 ده‌نگ‌، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی وه‌رگرته‌وه‌ و بۆ ماوەی حەوت ساڵی دیکە لە لوتکەی دەسەڵات مایەوە.

حه‌موده‌ سه‌باغ، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سووریا له پرێس کۆنفرانسێکدا، سه‌رکه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌دی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری وڵات راگه‌یاند.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا: به‌ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌کان که‌ ده‌کاته‌ 95.1%ی ده‌نگی ده‌نگدەران، به‌شار ئه‌سه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.