زایەڵە - مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگرتنی جەنگی ئێران و ئیسرائیل دەکات.

مەسرور بارزانی لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەم بۆ راگەیاندنی ئاگربەست. دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆش تاکە رێگایە بۆ بەرەوپێشچوون.

دەشڵێ، ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکانە لەگەڵ بڕیاری ژیرانە و سەرکردایەتیی بەرپرسیار.