زایەڵە-وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنشینی عێراق سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانیان کرد.

لەکۆبونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبڕینی لە %3 مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرا کە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێکەوتی ( ٢٠١٤/١/١ ) تا ( ٢٠٢٤/٦/٣٠ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٦/١ ) وە مانگانە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا پرسی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگەو چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەت و مووچەکانیان لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا.