زایەڵە -ڕێوڕەسمی خەڵاتی ڕێزلێنانی گوڵ عەنبەر بۆ كەسایەتی ساڵ بەخشرا بە كەسایەتی دیارو خێرخوازی هەورامان و هەڵەبجە بەڕێز حاجی تاهر سەرگەتی.
لە قەزای خورماڵ بە ئامادبوونی بەڕێز حەمەی حەمەسعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم و نوێنەری پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و نوێنەرانی حكومی و حزبی و نوسینگەی پەرلەمانی كوردستانی هەڵەبجە و كەسایەتی و ڕۆشنبیران و چین و توێژەكانی هەڵەبجە و خورماڵ و هەورامان ڕێوڕەسمی خەڵاتی ڕێزلێنانی گوڵ عەنبەر بۆ كەسایەتی ساڵ بەخشرا بە كەسایەتی دیارو خێرخوازی هەورامان و هەڵەبجە بەڕێز حاجی طاهر سەرگەتی، كەلەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی خورماڵەوە ڕێكخرابوو.
لەكۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپكەگوڵی پیرۆزبایی پارێزگاری هەڵەبجە لەلایەن نوێنەری بەڕێزیان پێشكەش بە بەڕێز حاجی تاهر كراو هیوای سەركەوتن و لەشساخیان بۆ خواست.