زایەڵە - ئەمڕۆ، نوخشە ناصح  پارێزگاری هەڵەبجە بەیاوەری بەڕێزان قائیمقامی هەڵەبجەو بەڕێوبەرانی پلاندانان و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا، سەردانی ناحیەی بەمۆیان كردو لە لایەن سەرۆكی شارەوانی بەمۆوە پێشوازیان لێكرا. 

 سەردانەكە بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لە كێشەو گرفت و كەموكورتیەكانی ناحیەكەو چۆنیەتی چارەسەركرنیان بوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكی شارەوانی بەمۆ داوكارییەكانی ناحیەكەی پێشكەش بە پارێزگار كرد،بەڕێزیان لای خۆیەوە، پاڵپشتی بۆ داواكانیان دووپاتكردەوەو بەڵێنی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری لەناحیەكە پێدان.

 لەدرێژەی سەردانەكەیاندا، چەند شوێنێکیان لە ناحیەکە بەسەركردەوە بۆ لەنزیکەوە گوێگرتن بۆ گرفت و داواکاری و کەم و کورتیەکانی هاوڵاتیانی ناحیەکە، دواتر سەردانی مەرزی پشتەیان كرد بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە گرفتەكانی مەرزەكەو چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانیان و جوڵەی بازرگانی لە مەرزەكە.