لە كاتی ئەنجامدانی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە چەندین خێزان مناڵەكانیان وون بوون، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەلەبجە ئاشكرایدەكات، ئەو خێزانانە داواكاریان پێشەكەش كردووە بۆ ئەوەی مناڵەكانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە، بەڵام حكومەت خەم ساردە لەو كەیسە .
لوقمان عەبدولقادر  سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە وتوێژی لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند، ئامارێكی كۆتای نیە كە تەركیز بخرێتە سەری بوترێت ئەمە كۆتا ئامارە، ئەوەی كە لا ئێمە هەیە لەلایەن دادگاوە وتەی واریسەكان وەرگیراوە    67  خێزان  داوای   192  منداڵ دەكەن  كە هەیانە چوار منداڵ، هەیانە سێ و هەیانە دوو منداڵیان وون بووە بەو شێوەیە، پێشتر كاری دۆزینەوەی كەیسی منداڵە وون بووەكان بێ بەرنامە بووە، لیژنەیەك هەبوو لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەو لیژنەیە و دادگای هەڵەبجەوە كرا بە كەیسێك هەموو واریسەكان بانگ كران هەر بەڵگە و دیكۆمێنتێكیان هەبوو لەسەر منداڵەكان و ناونیشانی منداڵەكان كرا بە دۆسیەیەكی تایبەت و لەداگا جوڵێنرا .
وتیشی، بەڵام دواتر ئەو ئەنجامانە ئەو سامپڵانە  ڕەوانەی زانكۆی  شاهانەی بەریتانیا كران، لە بەر ئەوەی ئەو وڵامەی ئەوێ ئەوەندە دواكەوت ئەگەر دەعوایەك سێ جەلسە چوار جەلسە بەرامبەركەی ئامادە نەبوو یاخود وەڵامەكە نەبوو مەلەفەكە دادەخرێت، هەربۆیە ئەو كەیسە داخراوە لە ئێستادا بەڵام وەك ئامار بەكار دەهێنریت .
باسی لەوەشكرد، ئەوەی ئێستا هەیە دەبێت هەر منداڵێك كە دەگەڕێتەوە گومانی لەهەر ماڵێك  هەیە كە منداڵی ئەو ماڵە بێت دەبێت لە ڕێگای دادگاوە سكاڵا لەسەر ئەو ماڵە تۆمار بكات چونكە ئەم هەمووە مناڵەی ئێستا تۆمارن بە وون بوو لەهەمان كاتیش تۆمارن بە شەهیدی كیمیاباران، دەبێت ئەو منداڵە سكاڵا تۆمار بكات كە منداڵی ئەو ماڵەم و منیان مراندووە ئەو كاتە دادگا ڕەوانەی دەكات بۆ سەنتەرێك بۆ پشكنینی  " دی ئێن ئەی "  هەردوولایان بەو شێوەیە ئەگەر منداڵی ئەو ماڵە بوو ڕادەگەیەنرێت، بەومیكانزیمە كاری لەسەر كراوە .
لوقمان عەبدولقادر هێمای بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم هیچ بەرنامەیەكی نوێی نیە بۆ دۆزینەوەی مناڵی ئەو خێزانانەی كە منداڵیان وون بووە، دەیان جار داوامان كرد وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بێنە سەرخەت بۆردێك دروست بكەن چونكە ئەم كەیسە كاری حكومەتە ئەم منداڵانەی كە دەگەڕێنەوە ژیانیان دەوێت كێشەیان هەیە بەتایبەتی ئەوانەی كەلە ئێران زەواجیان كردووە یان ژنیان هێناوە، ئەمانە حكومەت نەیەتە سەرخەت كێشەكانیان بە ڕێكخراو چارەسەر ناكرێت، داوای دروست كردنی بۆردێكمان كرد لەسەر ئاستی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی داد  و وەزارەتی شەهیدان و وەزارەتی تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڵام ئەو بۆردە دروست نەكرا چونكە ئەم وەزارەتانە لەهەر وێزگەیەك لە وێزگەكان ڕۆڵیان دەبێت بۆ دۆزینەوەی مناڵەكان .
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ئێستا  8 منداڵ گەڕاوەتەوە لەو هەشتە ئێستا 4 دووبارە داوای پشكنینەوەیان بۆ دەكرێت لەلایەن واریسەكانیان، یەكێك لەهۆكارەكانیان ئەو سەنتەرەی كە لە سلێمانی  ئەو ئەنجامانەی پێشتری ڕاگەیاند دوای ئەوەی كە گومان كەوتە سەری و دووبارە بوویەوە و ئەنجامەكان وەك خۆی دەرنەچوو هەربۆیە واریسی منداڵەكان ناوێرن، سڵ دەكەنەوە لەوەی كە بێنە پێشەوە یەكێك لە مناڵەكان بۆیان دەرچێت و دواتر بوترێت منداڵی ئێوە نیە ئەوە هۆكارێكی سەرەكیە .
باسی لەوەشكرد، لە ڕێگای دەزگای میدیای زایەڵەوە داواكارین لەلایەن پەیوەندیدارەكان  بێنە سەرخەت، ئەمە كەیسێكە جگە لەوەی كەیسێكی ئینسانیە و منداڵی وون بووی هەڵەبجە لەوڵاتی ئێران هەیە بەپێی ووتەی ئەوكەسانەی كە ئیمە لەگەڵیان دانیشتووین، بەڵام خەمساردی لایەنی پەیوەندیدار وای كردووە كەیسەكە بەم ئاقارە بگات .
سازدانی -  كامـەران  كەریـم