زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی ئەمجارەی حکومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان، تەندروست و سروشتین و، شۆڤێنی نین.
موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە رایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەبێت مانگانە 400 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەبێت، بەغداد داوای 150 ملیار دیناری دەکات، واتە بەغداد بە (35% و 40%)ـی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رازییە، بەڵام حکومەتی هەرێم نایدات.
وتیشی، سودانی دەڵێت من لە سەروو پەرلەمان، حکومەت و دادگاوە نیم و، خەرجنەکردنی مووچە لەسەر وتەی دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراقە.

6 کاتژمێر لەمەوبەر