زایەڵە-ئاشێکی ئاویی لە گوندی سەرگەت لە ناوچەی هەورامان ماوەی چەندین ساڵە کار دەکات و تا ئێستاش خەڵکی بەرز و نزمی ڕێگاکە دەبڕن بۆ ئەوەی بارە ئاشەکانیان لەم ئاشە بهاڕن.

ئاشەوانەکە ئاماژە بەوە دەکات, کە مێژووی ئاشەکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی حەفتا ساڵ لەمەوبەر و ماوەیەک بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاشەکە لە کارکردن وەستاوە بەڵام  لە ساڵی 2018دا  دوای نۆژەن کردنەوەی و دەستی بەکارکردن کردەوە.