زایەڵە - ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، له ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی (7)ی 2025ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی پاره‌ی هاتنی خزمه‌ت ته‌واو بوه و ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی خانه‌نشینكراوانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كراوه".
ئاماژەی بەوەش كردووە، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی پاره‌ی كۆتاییهاتنی خزمه‌ت، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (7)ی 2025 خانه‌نشینی شارستانی و سه‌ربازی ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی رێكه‌وتنی كۆتایی هه‌ولێر و به‌غدان، بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی (5) وه‌ربگرن.