زایەڵە ـــ وردەکاریی سەیروسەمەری گرێبەستی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر ئاشکرا بوو.
"داهاتی ڕۆناڵدۆ ساڵانە 244 ملیۆن دۆلارە!" ئەم ڕاپۆرتەی کەناڵی ئەلجەزیرە وردەکاریی گرێبەستی ئەستێرەی پورتوگالی لەگەڵ یانەی نەسر لە سعودیە دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی ئەلجەزیرە ڕۆناڵدۆ ڕۆژانە 670 هەزار دۆلار لە سعودیە وەردەگرێت. سەرەڕای ئەوەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ یانەی نەسر ناڕازی بوو، بەڵام هەفتەی رابردوو ئەو ئەفسانە پورتوگالییە ڕازی بوو گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی داهاتوو لەگەڵ نەسر درێژ بکاتەوە.
وردەکارییەکانی گرێبەستە سەیرەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نەسری سعودیە بە گوێرەی هەواڵی کەناڵی جەزیرە بەم شێوەیە:
20 ملیۆن دۆلار مانگانە
4.69 ملیۆن دۆلار لە هەفتەیەکدا 670,000 دۆلار بۆ هەر رۆژێک، 28,000 دۆلار بۆ هەر کاتژمێرێک، 465 دۆلار بۆ هەر خولەکێک،
8 دۆلار بۆ چرکەیەک،
15٪ خاوەندارێتی یانەی نەسر (بەهای 45.3 ملیۆن دۆلار)
بڕی 33.6 ملیۆن دۆلار بۆ واژۆی گریبەستەکەی، کە ئەگەر ساڵی دووەمی گرێبەستەکەی چالاک بکرێت، بۆ 52.1 ملیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە. 109,800 دۆلار پاداشت بۆ هەر گۆڵێک (20٪ زیادبوون لە ساڵی دووەمدا)
54,900 دۆلار پاداشت بۆ هەر ئەسیستێک (20٪ زیادبوون لە ساڵی دووەمدا)
11 ملیۆن دۆلار پاداشت ئەگەر نەسر خولی پڕۆفیشناڵەکانی سعودیە بباتەوە
5.5 ملیۆن دۆلار بۆ بردنەوەی پێڵاوی زێڕینی خولی سعودیە
8.9 ملیۆن دۆلار پاداشت ئەگەر نەسر بگاتە چامپیۆنس لیگ و بردنەوەی 5.5 ملیۆن دۆلار بۆ خەرجیەکانی فڕۆکەی تاکەکەسی کە لەلایەن نەسرەوە دابین دەکرێت. 82.3 ملیۆن دۆلار لە گرێبەستی سپۆنسەری کە نەسر لەگەڵ کۆمپانیا و کۆمپانیا نوێکانی سعودیە کە لە بازاڕی ئاسیا چالاکن
16 کارمەندی تەواو دەوامی هەیە بۆ خزمەتکردنی ڕۆناڵدۆ و خێزانەکەی کە بریتین لە سێ شۆفێر و چوار پاککەرەوە و دوو چێشتلێنەر و سێ باخەوان و چوار کارمەندی ئاسایش.