زایەڵە ـــ  2 زۆرانباز لە ژاپۆن بە باشترین وەرزشوانی مانگ هەڵبژێردران لە بەشی زۆرانی ئازاد و فەرەنگیدا.

 یەکێتی زۆرانبازی جیهانی باشترین یاریزانانی له بواری شێوازی ئازاد و فەرەنگی و هەروەها زۆرانی خانمانی ڕاگەیاند.هەردوو زۆرانبازەکەی بەشی ئازاد و فەرەنگی خەڵکی ژاپۆنن. 

 "کیۆیکا کاتارو"، پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە کێشی 65 کیلۆگرام لە زۆرانی ئازاد، بە باشترین زۆرانباز هەڵبژێردرا. هەروەها ئەمساڵ لە پاڵەوانێتی جیهان لە کرواتیا بەشداری دەکات و لە زۆرانی فەرەنگیشدا "تەیشی ناریکونی" وەک باشترین وەرزشوان لە لایەن یەکێتی جیهانییەوە هەڵبژێردرا.