زایەڵە ـــ  گرووپی شاخەوانی دۆڵی باڵیسان بەشداری خولی بەردەوانی سێ ڕۆژەی کرد کە لە لایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپەکەمان  بەشداری خولێکی بەردەوانی سێ ڕۆژەی کرد کە لە لایەن مامۆستایانی شارەزا بەڕێوەچوو لە فیدڕاسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لە گەلی میوزیک لە چیای سەفین.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: جێگای دەست خۆشیە کە کەسانی دڵسۆز و شارەزا بەردەوام هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی شاخەوانی دەدەن بە شێوەی تەکنیکی پێشکەوتوو لە کوردستاندا.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی دوڵی باڵیسان، لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ فیدڕاسیۆنی شاخەوانیی کوردستان و مامۆستا سیامەند و هاوکارەکانی دەربڕی.