زایەڵە-رۆژنامەی "الشرق الاوسط": شاندەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغداد، گەیشتونەتە رێککەوتنی سەرەتایی، لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پشکی بەکاربردنی ناوخۆ، بەڵام پرسی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان تا ئێستا چارەسەرنەکراوە.
بەرپرسێکی یەکێک لەو کۆمپانیایانە وتویەتی: بڕیارە لە ئەم هەفتەیەدا کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، یان سێ قۆڵی بە بەشداری نوێنەری حکومەت لەسەر ئەم بابەتە، ئەنجام بدرێت.
کۆبونەوەی شاندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی كە ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاندووە، هەردوولا گەیشتونەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر رادەستکردن و هەناردەکردنی نەوت و رادەستكردنی لەسەدا (٥٠)ی داهاتەکان، بڕیارە کۆبونەوەیەکی دیکەش بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری لەسەر هەمان بابەت ئەنجام بدرێت.

10 کاتژمێر لەمەوبەر