زایەڵە - وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، بەمزوانە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆکان دەستپێناکەنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، دەرگای دیپلۆماسی داناخەن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی "سی بی ئێس"ی راگەیاندووە، "پێموانییە بەم زووانە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە لەگەڵ ئەمریکا، دەبێت دڵنیابین لەوەی لە ناوەڕاستی گفتوگۆکاندا جارێکی تر لەلایەن ئەمریکاوە نەکرێینە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا هیچ گفتوگۆیەکی دیپلۆماسی-مان لەگەڵ ئەمریکادا نییە، بەڵام هەرگیز دەرگای دیپلۆماسی داناخرێت".
عێراقچی وتی، "بۆردوومان و هێرشەکان توانای تەکنەلۆژی و زانستیمان لەناونابات، بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەمان بووەتە جێگەی شانازی نەتەوەیی".
عەباس عێراقچی: پێموانییە بەم زووانە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکەنەوە

July 01, 2025