زایەڵە - خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی گردبونەوەو نیگەرانن لە چۆنیەتی گرێبەستی پرۆژەی ڕوناكی و بەووتەی خۆیان سەروەت و سامانیان لەمۆلیدەكاندایەو لەدەستی دەدەن.


خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی گردبونەوە و لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا،ڕایانگەیاند: بەهەموو شێوەیەك دژی ئەو گرێبەستەین كە لەپرۆژەی ڕوناكیدا كراوەو كە گرێبەستێكی زۆرەملێیەو تاكلایانە لەلایەن ئیدارەی جێبەجێكارەوە دیاری كراوە كە داوای كردووە خاوەن مۆلیدەكان پابەندی بڕیارەكان بن.


ڕاشیانگەیاند: ئێمەی خاوەن مۆلیدە بەهۆكاری پرۆژەی ڕوناكی هەموو سەروەت و سامانمان لەدەست دەدەین، بۆیە ئێمە داوای قەرەبو دەكەین و پێویستە بارودۆخی ژیانمان لەبەرچاو بگیرێت و داواكارین لە بەرپرسان گوێمان لێ بگرن و ئێمە ناڕازین لەو گرێبەستەی كە كراوەو پێویستە ڕێككەوتنێك بكرێت كە خاوەن مۆلیدەكان زیان نەكەن.