زایەڵە - باڵوێزی ئێران له عێراق نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گه‌یاند به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی له‌لایه‌ن عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێ گه‌یشت كه تێیدا باس له پێشهاته سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
محه‌مه‌د كازم ئالسادق باڵوێزی ئێران له عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ بووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا كرا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه كه جێی بایه‌خی هه‌ردوولان خرایه به‌رباس.
به‌ڵام هێشتا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ عێراق نێردراوه به ته‌واوه‌تی ئاشكرا نه‌كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن هاوتا ئێرانییه‌كه‌یه‌وه پێ گه‌یشت

July 01, 2025