زایەڵە  -سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق پێشوازی لە دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەی فیدڕاڵی وسەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیارانی دادوەری و دادگای فیدراڵی کرد و لە کۆبوونەوەیەکیشدا باس لە کارەکانی دادگاکان کرا.

 کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێوەچوو، کە تێیدا پیرۆزبایی لە مونزیر ئیبراهیم سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی کرا، هەروەها سوپاسی دادوەرانی دادگای فیدراڵی کرا، لە پای پاشگەزبوونەوەیان لەدەستلەکارکێشانەوەیان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەمیکانیزمی کاری دادوەری کرا،بەشێوەیەک دادگاکان پابەندی سەربەخۆیی ودەستورویاساکارپێکراوەکانبن،هەروەها دووربکەونەوە لە هەر کارێک کە زیان بە کاری دادگاکان بگەیەنێت.