زایەڵە-دوای ئەوەی ئەمڕۆ  شاندەکەی هەرێم بێ ئەنجام لە بەغدا گەڕانەوە و لەگەڵ شاندی عێراق نەگەیشتنە هیچ ڕێككەوتنێك،  باس لەوە دەکرێت کە گرفتی سەرەكیی نێوان هەولێر و بەغدا هەناردەنەكردنەوەی نەوت و تەوتینە.

ئەمڕۆ  سێشەممە، بەپێی زانیارییەکان، بەربەستی ڕێککەوتنی شاندەکەی هەرێم و بەغدا دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت و جێبەجێنەکردنی پرۆسەی تەوتیتنە کە بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق "حکومەتی هەرێم هیچ کارئاسانییەک ناکات بۆ هیچ کام لەم دۆسیانە".

هەر بەپێی زانیارییەکان، کێشەی سەرەکیی هەردوو شاندەکە، بریتییە لە  تەوتین، جێبەجێکردنی پڕۆسەی تەوتین ناکۆکیی لە نێوان بەغدا و حکومەتی کاربەڕێکەر دروست کردووە کە تا ئێستا لەسەری ڕێکنەکەوتوون. 

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و بە یەك وشەش باس لە ناردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم و بەوتە وەزیرە کوردەکانیش تا ئێستا دڵنیا نین ئایا لەڕۆژانی داهاتوودا، سوودانی بڕیار لەسەر ناردنی  مووچە دەدات یاخود نا، بەم جۆرەش پرسی مووچەی بە نادیاری ماوەتەوە بەهۆی ناکۆکییەکانی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم و حکومەتی ناوەند.