زایەڵە-بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكان پرسی مووچەی مانگەكانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمە.


ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد،چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا دەرئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان باسی لێوەدەکرێت.


هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە بدات، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرا.