زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لە زووترین كاتدا سێ نووسینگەی گومرگی بكرێتەوەلەهەریەكەلەبازگەكانی چیمەن و سەدە و دارەمان بۆ رۆیشتنی كاڵاكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
راشیگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو هاوڵاتی و بازرگانێكی زۆر سەردانیان كردین و پەیوەندیان پێوەكردین بەمەبەستی گەیاندنی داواكانیان، ئەمڕۆ لەسەر داواكاریی ئێمە بانگهێشتی سەرۆكی دەستی گومرگی عێراقمان كرد و گفتوگۆمان لەسەربڕیاری 270ی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق كرد و تاوەكو ئێستا گرفت هەیەبۆهەناردەكردنی كاڵالەهەرێمەوەبۆ پارێزگاكانی دیكە عێراق.
وتیشی، "بڕیارە لە زووترین كات سێ نووسینگەی گومرگی بكرێتەوە لە هەریەكە لە بازگەكانی چیمەن و سەدە و دارەمان بۆ رۆیشتنی كاڵاكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق كەجیاوازیی نرخی گومرگی وەردەگرن".
دەشڵێت، "لە هەمان كات داوامانكرد كە پێداچوونەوە بكرێت بەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئابوری و دەرفەت بدرێت چەند مانگێك بۆ تێپەڕبوونی ئەو كاڵایانەی كە پێشتر داواكراوە، چونكە بڕیای ئەنجومەنی ئابوری كتوپڕ بووە و بەشێكی زۆری بازرگانان ئاگادارنەبوون".