زایەڵە ـــ ماڵپەڕێکی بەناوبانگی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی کێشەکانی میوانداریکردنی مۆندیالی 2026 ئەمریکا هۆشداری داوە.

ماڵپەری بەناوبانگی ئینگلیزی football لە راپۆرتێکدا پرسیاری لە میوانداریکردنی مۆندیالی 2026 لەلایەن ئەمریکاوە کرد و گوتی: نمایشە پێکەنیناوییەکەی مۆندیالی یانەکانی 2025 کە ئەمریکا میوانداریی دەکات نیشانی دەدات کە مۆندیال ڕووبەڕووی کێشەی زیاتر دەبێتەوە لەو شتەی کە ئەوان بیریان لێدەکردەوە.

 وەستانی دووبارەی یارییەکانی تۆپی پێ بەهۆی زریان و گەرما و یاریگاکانی بەتاڵ لە کاتی مۆندیالی یانەکاندا، کەموکورتییە گەورەکانی ئەمریکا وەک میواندار دەردەخات. ئەم کێشەیانە لە کاتێکدا سەرهەڵدەدەن کە ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە بەڵێنی سەرکەوتنێکی شکۆدار و باشترین جامی جیهانی یانەکانی دابوو، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا. 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا لەقۆناغی گرووپەکانی مۆندیالی یانەکاندا یەک ملیۆن کورسی لەیاریگاکان بەبەتاڵی مایەوە بەهۆی نەبوونی بایەخدانی خەڵکەوە

ماڵپەڕێکی بەناوبانگی ئینگلیزی دەڵێت کێشەی جۆراوجۆر لە میوانداریکردنی جامی جیهانی یانەکان مەترسی بۆ مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا دروستکردووە، بەهۆی سیاسەتی توندوتیژی بەرامبەر بینەران و خراپی کوالیتی یاریگاکانی. بەگوێرەی راپۆرتێکی football365، کەش و هەوای گەرم، زریان، خراپی کوالیتی یاریگاکانی میواندار، ژێرخانی کۆن، کەمی پەرۆشی بینەرانی ئەمریکی و بارودۆخی سەخت بۆ بینەرانی بیانی بەهۆی سیاسەتەکانی دژە کۆچبەرانی ترەمپ، لەوانەیە مۆندیالی 2026 بکاتە خراپترین پاڵەوانێتی لەو جۆرەدا.