زایەلە ـــ لە دووەم ڕۆژی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبلدۆندا نۆڤاک جۆکۆڤیچ و "یانیک سینەر" ڕکابەرەکانیان بەزاند.
پاڵەوانێتی تێنسی ویمبلدۆن بەردەوامە و جانیک سینەری یەکەمی پاڵەوانێتییەکە توانی 3-0 لە ڕکابەرەکەی بباتەوە. سینەری ئیتالی بە ئەنجامی 6-4 و 6-3 و 6-0 لە لوکا ناردی ڕکابەری خەڵکی وڵاتی خۆی یارییەکەی بردەوە.
"ئەلیکساندەر زورۆف" سێیەمی پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووی "ئارتوور" بووەوە و 3-2 دۆڕا و لە جەولەی یەکەمدا تووشی شکستێکی سەخت بوو. "نۆڤاک جۆکۆڤیچ" هەڵگری 24 نازناوی گراند سلام، لە یەکەم یارییدا ڕووبەڕووی "ئەلیکساندەر مولەر" بووەوە. کۆمەڵەی یەکەمی 6-1 بردەوە بەڵام کۆمەڵەی دووەمی 7-6 دۆڕاند. "سێربیناتو" توانی کۆمەڵەی سێیەم و چوارەم بە ئەنجامی 6-2 بباتەوە و گەیشتە قۆناغی دووەم. لەم یارییەدا جۆکۆڤیچ تووشی کێشەی گەدە بوو. ئەو لەم بارەیەوە گوتی: "ڕاستگۆبم، من لە کۆمەڵەی یەکەمدا پڕ لە هەستێکی خۆش بووم، بەڵام بۆ خولەکی 45 هەستێکی زۆر ناخۆش دایگرتم. نازانم کێشەی گەدە بوو یان نا. دوای وەرگرتنی حەبی موعجیزەئاسای پزیشک، وزەم گەڕایەوە و توانیم یارییەکە بە باشی تەواو بکەم."