زایەڵە ـــ یاریزانی فەلەستینی یانەی ئەلاهی میسر خەڵاتەکەی لە جامی جیهانی یانەکاندا بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی غەززە پێشکەش ئەو خەڵکەی کرد.
"وسام ئەبو عەلی" یاریزانی تۆپی پێی فەلەستینی و ئەستێرەی یانەی ئەلاهی لە میسر ڕایگەیاند کە سەرجەم داهاتی دارایی لە بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان بۆ پاڵپشتیکردنی غەززە تەرخان دەکات.
هێرشبەری هەڵبژاردەی فەلەستین خەڵاتی پێشبڕکێکان کە بە 25 ملیۆن پاوەندی میسری دەخەمڵێنرێت بۆ هەوڵە مرۆییەکان و فریاگوزارییەکان لە غەززە کە زیاتر لە 21 مانگە بەدەست جینۆساید و برسێتی دەناڵێنێت تەرخان کردووە. ئەبو عەلی لە کاتی ئامادەبوونی لەگەڵ یانەی ئەلاهی لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 کە ئێستا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت سەرنجی جیهانی ڕاکێشا، دوای ئەوەی هاتریکی بەرامبەر پۆرتۆی پورتوگالی تۆمارکرد.