مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، گشتاندنی بۆ یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كرد.
ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە ئاراوە و پەرلەمانتاران پرۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان پێشكەشكرد و پەسەند کرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند: ئەو پرۆژە یاسایەیان پەسەند کردووە کە حکوومەت پابەند دەکات بە هەڵپەساردنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
گوتەبێژی ئەنجوومەنە ئاشکرای کردووە، ئەو پرۆژە یاسایەی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پەسەندی کرد، بەندێکی تێدایە، کە ڕافایل گرۆسی تۆمەتبار دەکات بە نووسینی ڕاپۆرتی نادروست و پڕ لە سیخوڕی بەسەر پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێراندا.