زایەڵە - ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لە بەغداد بەڕێوەدەچێت".
حوسێن عەلاوی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ مەبەستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی نێوان شاندی هەردوو حکومەت ئەرێنی بوون و بە ئاراستەی چارەکردنی کێشەکان بووە.
ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەشڵێت" سودانی پێداگرە لەسەر چارەکردنی کێشەی هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم".
حوسێن عەلاوی ڕاشیگەیاند" ئەگەر شاندی هەردوو حکومەت لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچە ڕێکبکەون، ئەوا کۆبوونەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و ڕێککەوتنەکە پەسەند دەکرێت".
سودانی پێداگرە لەسەر چارەکردنی کێشەی هەولێر و بەغدا

July 02, 2025