زایەڵە ـــ یانیک سینر؛ یەکەم یاریزانی تێنس لە سەدەی بیست و یەکدا کە 75 بردنەوەی گراند سلامی بەدەستهێناوە
یانیک سینەر بووە خاوەنی ڕیکۆردی گراند سلام لەنێو یاریزانانی لەدایکبووی سەدەی بیست و یەکدا. یانیک سینەر یاریزانی یەکەمی تێنسی ئیتالیا 75 سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلامی تاکی پیاوان بەدەستهێناوە وەک یەکەم یاریزانی لە دایک بووی سەدەی بیست و یەک.
سینەر لە یەکەم قۆناغی ویمبلدۆنی 2025 ئەم ڕیکۆردەیەی بەدەستهێنا بە بردنەوەی لوکا ناردی هاونیشتیمانی کە لە ڕیزبەندی ATP لە ڕیزبەندی 95 یەمدایە.
یارییەکە بە سێ کۆمەڵە کۆتایی هات بە ئەنجامەکانی 6:4 و 6:3 و 6:0 لە بەرژەوەندی سینەردا
قۆناخی دووەمی ویمبلدۆنی 2025، سینەر ڕووبەڕووی ئەلیکساندەر ڤوکیچ دەبێتەوە، یاریزانی تێنسی ئوسترالی لە ڕیزبەندی 93 ی جیهاندا.