زایەڵە ـــ ئەستێرەی ئینگلیزی بە ئاسیستێک پارەی پێشەکی گواستنەوەی لە لیڤەرپوولەوە بۆ مەدرید قەرەبوو کردەوە.
ڕۆژنامەی "سەن"ی ئنگلیزی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە ئەلیکساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی نوێی یانەی ڕیاڵ ئەسیستێکی پێشکەش بە یوڤێنتوس کردووە و ئەویش قەرەبووی ئەو پێشینەیە دەکاتەوە کە ڕیاڵ بەو ئاسیستە داویەتی بە لیڤەرپوڵ.
یانەی ڕیال مەدرید بەامبەر بردنەوەی له یوڤێنتۆس و گه یشتنەوە بۆ قۆناغی چواری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان خەڵاتی 10 ملیۆن پاوەندی وەرگرت.
یاریی نێوان ڕیال و یوڤێنتوس شەوی ڕابردوو بەڕێوەچوو و ریالی مەدرید لە خولەکی 54 بە گۆلێک کە لە لایەن گۆنزالۆ گارسیا تۆمار کرا، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ڕۆژنامەی ئینگلیزی دەڵێت ڕیال مەدرید سەرەتا بڕی 10 ملیۆن پاوەندی داوە بە یانە ئینگلیزییەکە بۆ کڕینی لیڤەرپوول، کە ئەسیستەکەی ئارنۆڵد قەرەبووی کردووەتەوە.