زایەڵە ـــ ڕه‌نج عومه‌ر، له هه‌وڵێكی سه‌ركه‌وتوودا، توانی بگاته لوتكه‌ی چیای"لوبۆچێ" یه‌كێك له لوتكه به‌رزه‌كانی زنجیره چیای هیمالایا له وڵاتی "نیپاڵ".
ناوبراو به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 27ی حوزه‌یرانی 2025، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی چه‌ند ڕۆژە، توانی بگاته لوتكه‌ی ئەو چیایه له وڵاتی نیپاڵ.
لوتكه چیای لوبۆچێ، كه‌وتووه‌ته نێو زنجیره چیا سه‌خت و دژواره‌كانی هیمالایا له سنووری وڵاتی نیپاڵ. ئه‌و چیایه له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا به به‌فر و سه‌هۆڵ داپۆشراوه، له‌به‌رئه‌وه، هه‌ر شاخه‌وانێک خواستی سه‌ركه‌وتنی بۆسه‌ر ئه‌و لوتكه‌یه هه‌بێت، پێویستی به شاره‌زایی و ته‌كنیک و توانایه‌كی زۆری جه‌سته‌یی ده‌بێت و ھاوكات وەک چیایەک بۆ ئەزموون وەرگرتن كاری تێدا دەكرێت پێش سەركەوتنی ھەر كەسێک بۆ لووتكەكانی ٧٠٠٠ ،٨٠٠٠ ھەزار مەتری.
ڕنج عومەر له ساڵی 2021یشدا توانیوویه‌تی بگاته لوتكه شاخی"ئایلاند پیک" له زنجیره چیاكانی هیمالایا كه به‌رزییه‌كه‌ی له‌ڕووی ده‌ریاوه(6165)مه‌تره.
ڕه‌نج عومه‌ر له لێدوانێكدا بۆ په‌یجی فیدراسیۆن شاخەوانی کوردستان گوتی: وه‌كوو گه‌ڕیده و شاخه‌وانێكی كورد، حه‌زده‌كه‌م بڕۆمه سه‌ر هه‌موو ئه‌و لوتكه شاخه به‌رز و ئه‌سته‌مانه‌ی كه شاخه‌وانانی دیكه‌ی جیهان بۆی ده‌چن، بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم توانای لاوانی كوردیش له شاخه‌وانانی دیكه‌ی جیهان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت كه‌متر نییه.
ناوبراو له ساڵی 2022، هه‌وڵیدا بچێته لوتكه چیای "ئێڤێرێست" به‌رزترین لوتكه چیا له هه‌موو جیهاندا كه به‌رزییه‌كه‌ی له‌ڕووی ده‌ریاوه(8848)مه‌تره، به‌ڵام به‌داخه‌وه له به‌رزی 8200مه‌تری شاخه‌كه، له‌كاتێكدا ته‌نها (648)مه‌ترێكی مابوو بگاته لوتكه و ئاڵای كوردستان له به‌رزترین شوێنی دنیا به‌رز بكاته‌وه، به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه و تێكچوونی كه‌شوهه‌واوه، باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و ناچاره بگه‌ڕێته‌وه خواره‌وه.
ڕه‌نج عومه‌ر به فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستانی ڕاگه‌یاند: گه‌شته شاخه‌وانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌تیش بۆ زنجیره چیاكانی هیمالایا، جگه له‌وه‌ی پێویسته توانایه‌كی ته‌كنیكی و جه‌سته‌یی باشت هه‌بێت، پێویستیشه پاڵپشتییه‌كی مادی باشیشت هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانی گه‌شتێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌یت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاسی « Rwanga Foundation ده‌زگای ڕوانگه » و خودی ڕێزدار كاک"ئیدریس نێچیرڤان بارزانی"ده‌كات كه بۆ ئه‌و گه‌شته‌ی لوتكه چیای لوبۆچێ ھاوكارییان كردووه، ئەوەشی لە دیداری بەڕێزیان بۆ دەركەوتووە كە وەک ئەندامێكی چڤاتی شاخەوانیی پاڵپشتیكارێكی سەرسەختی فیدراسیۆن و ڕەوتی شاخەوانییە لە كوردستان و عێراقیشدا، ئامادەیی خزمەتكردنی ھەیە بەم بوارە.
ئەو شاخەوان و گەڕیدە کوردە، لەساڵی 2023، لە گەشتێکی شاخەوانییدا بۆ وڵاتی تانزانیا لە کیشوەری ئەفریقا، توانی خۆی بگەێنێتە شاخی"کلیمانجارۆ" بەرزترین چیا لە هەموو کیشوەری ئەفریقادا کە بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە 5895مەترە
ناوبراو له دواین گه‌شتیدا بۆ لوتكه چیای لوبۆچێ، به لۆگۆی فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌یش ڕه‌نج عومه‌ر گوتی: فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ڕه‌وتی شاخه‌وانیی له كوردستان و به ئهستانداردكردنی ئه‌و ڕه‌وته‌ی كردووه له هه‌رێمی كوردستاندا. فیدراسیۆن خزمه‌تی سه‌رجه‌م شاخه‌وانانی كوردستانی كردووه بێ جیاوازی. منیش له‌پای ئه‌و ماندووبوونه‌یان و نواندنی وەفا بۆ ھاوڕیانم لەم ئۆرگانە، ویستم لۆگۆی فیدراسیۆن و ئاڵای كوردستانیش، ببه‌مه سه‌ر یه‌كێك له لوتكه به‌رزه‌كانی زنجیره چیاكانی هیمالایا.