زایەڵە - مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم،هێشتا کارکردن لەنێو یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان و کەمدەرامەتاندا تەواو نەبووە، بەڵام بڕیارە بەم نزیکانە یەکەکانیان بەسەر دابەش بکرێت و بکرێتە موڵکی ئەوان، دوای تەواوبوونی کارەکانیان پارەکانیان لێوەردەگیرێت".

ئەو یەکانە بە قیستێکی 25 ساڵی بەسەر کەسانی کەمدەرامەت و کرێنشینان دابەش دەکرێت.

 زیاتر لە 25 هەزار کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و کۆدیان بۆ هاتووەتەوە.

"زیاتر لە 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێن."

 نرخی یەکەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە ناو سەنتەری هەولێر جیاوازە لەگەڵ دەشتی هەولێر، بەڵام بە قیستی مانگانە پێیاندەدرێت، کە لە نێوان 150 هەزار بۆ 170 هەزار دینارە.