زایەڵە - ده‌سته‌ی خانەنشینی عێراق خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕاگەیاند، کە له مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ خانه‌نشینكراون.
حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی ده‌سته‌ی خانەنشینی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، "له درێژه‌ی كاره‌كانی ده‌سته، كه بریتین لە ئاسانکردنی ڕێکارەکان و خەرجکردنی شایستەی خانەنشینان، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕادەگەیەنین کە لە چوارچێوەی موچەی مانگی تەمموزدا داوای خانەنشینیان کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی تۆمارەکان گەیشتوەتە پێنج هەزار و 745 تۆمار، داوای له‌و كه‌سانه كردوه سه‌ردانی بانک بۆ وه‌رگرتنی پاداشتی كۆتایی.
به‌گوێره‌ی یاسای خانه‌نشینی عێراق، هەر فەرمانبەرێك له‌دوای خانه‌نشینبونی وەك "مۆڵەتی كۆكراوە" بڕی شه‌ش موچەی بنەڕەتی پێدەدرێت و ئەوانەشی لە 25 ساڵ و زیاتر خزمەتیان هەیە جگە لەو شه‌ش موچە بنەڕەتییە، بڕی 12 موچەی تەواو وەك پاداشتی كۆتایی خزمەت وەردەگرن.