زایەڵە - لەگەڵ ئەوەی ماوەی حەوت مانگی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووەوپەرلەمانتارانیش چوار مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام جگە لە دانیشتنی سوێندخواردن، هیچ دانیشتنێكی پەرلەمان بەڕێوە نەچووە سەرەڕای ئەوەش بڕی زیاد لە دووملیار و 871 ملیۆن دیناریان وەك مووچە بۆ خەرجكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی زایەڵە، پەڕلەمانتارانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا چوار مووچەیان وەرگرتووە، هاوكات هەر پەڕلەمانتارێك بۆ هەر مانگێك بڕی حەوت ملیۆن و 400 هەزار دیناری وەرگرتووە هەرچەندە مووچەی پەڕلەمانتاری زیاترە بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لیژنەكان پێكنەهاتوون ئەوەندەیان وەرگرتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بری ئەو پارەیەی كە بۆمووچەی هەریەك پەرلەمانتاری هەرێم ڕۆشتووە لەماوەی ئەو چوار مانگەی كە مووچەیان وەرگرتووە بریتیە لە بری 29 ملیۆن و 600 هەزار دینار، واتە هەر مانگێك كۆی ئەو پارەیەی پەڕلەمانتارانی هەرێم وەریانگرتووە 717 ملیۆن و 800 هەزار دینارە بووە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی زایەڵە ئەوەش هاتووە، كۆی گشتی بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان تەرخانكراوە ووەریانگرتووە بڕی دوو ملیار و 871 ملیۆن و .200 هەزار دیناربووە