زایەڵە - وەزیری ئەوقافی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیشە، زانیاری نوێ لەبارەی کێشەی موچە ئاشکرادەکات و دەڵێت،" لەم ڕۆژانەدا کێشەی موچە چارەسەر دەبێت کە مافێكی ڕەوای خەڵکی کوردستانە ".

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم رایگەیاند ،"لەم ڕۆژانەدا کێشەی موچە چارەسەر دەبێت، کە مافێكی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، بێگومان حکومەتی ھەرێمیش خۆی بە بەرپرسی مافەکانیان دەزانێت، بۆیە سەرۆكی حكومەت زۆرجار دەڵێت فەرمانبەران ئەرکیان لەسەر شانمانەو قەرزاریانین ".

باسی لەوەشکرد،" گرفتی گەورە ئەوەیە بەغدا هەمیشە لاوازكردنی قەوارەی هەرێم و برسیكردنی گەلی كوردستان بە سەركەوتنی خۆی دەزانێت، كە ئەمە ئەقڵییەتی رژێمی پێشوو بوو ".