زایەڵە - له به‌شێكی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ تۆماركردنی ناوی قوتابیانی نوێ بۆ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ئه‌و منداڵه‌ی بۆ خوێندن تۆمار ده‌كرێت له‌كاتی ناو تۆماركردنه‌كه ئامادەبێت.
ئەمساڵ لەدایكبووانی ساڵی ٢٠١٩ واتە له بەرواری ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠١٩ تا ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، لە پۆلی یه‌كه‌می بنەڕەتی لە قوتابخانه حكومی و ناحكومییەكان وەردەگیرێن.
هەروەها ناو تۆماركردنی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ـه‌و تەنها رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئیداره‌ی قوتابخانه‌كان پێشوازی له قوتابییه نوێیه‌كان ده‌كه‌ن.
تۆماركردنی ناوی قوتابیان له ٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ده‌ستپێده‌كات و له رێكه‌وتی ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥، كۆتایی پێدێت.
پێویستە منداڵەکە خۆی ئامادەبێت و پێداویستیەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، وەك (كارتی نیشتمانی یان پێناسی ئەسڵی منداڵەكە و دایك و باوك و كۆپییەك لە هەموویان، دوو وێنەی نوێ و وێنەیەك لەسەر سی دی، بڕوانامەی باخچە و كۆپییەكەی و ژمارەی مۆبایل و كارتی زانیاری و گرووپی خوێن).
وادەی تۆمارکردنی ناوی قوتابیان بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی راگەیەندرا

July 03, 2025