زایەڵە - وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شەش تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتیى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
ئاشکراشیکردووە، ئەم مانگە 64 هەزار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.