زایەڵە-بەبێ گەڕانەوەبۆهەرێم، ناحیەیەکی هەرێم دەخرێتە سەر قەزایەکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق. 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەربڕی، بۆ بە قەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە. بڕیاردرا هەردوو ناحیەی کۆکس (کوڵەجۆ) و جەبارە بخرێنە سەر قەزای قەرەتەپە.

ناحیەی کۆکس لە ساڵی ۱۹۷۲ کراوە بەناحیە و تا پێکهێنانی حکومەتی هەرێم گوندی کۆکس ناوەندی بووە. دوای ڕاپەڕین گوندی کوڵەجۆ، یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای کفری، بەڵام حکومەتی عێراق ناحیەکەی خستە سەر قەزای قەرەتەپە. 

ناحیەکە ۳٨ گوند لەخۆ دەگرێت و زیاتر لە ۳۰ گوندی لەژێر دەسەڵاتی هەرێمدایە. کێڵگەی نەوتی گڵابات لە سنوری ناحیەکەدایە و حکومەتی عێراق بڕیاری لێدانی بیرێکی نەوتی تێدا داوە. لە ساڵی ڕابردوو هێزێکی سوپای عێراق و حەشـ.ـدی شەعـ.ـبی ویستیان بیرەنەوتێک لە گوندی چاڵاو خالید کۆنترۆڵ بکەن. کە دەکەوێتە سنوری ناحیەکە بەڵام پێشمەرگە ڕێگەی نەدا.

بەقەزا کردنی قەرەتەپە و دابڕینی ناحیەی کۆکس لە کفری پەیوەستە بەبوونی کێڵگەیەکی گەورەی نەوت لە سنوری ناحیەکە. حکومەتی عێراق دەێەوێت بەڕێکاری ئیداری دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەو ناوچەیەدا بسەپێنێت.