زایەڵە - جەنەڕاڵ عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران،پلانێکمان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن و ئیفلیجکردنی داڕشتوە و "رێژمی زایۆنی هه‌ر دەستدرێژییەک دەستپێبکات، زەلیلی دەکەین".

 "دوژمنان لە ماوەی پانزە ساڵی ڕابردودا پلانی ئەم شەڕەیان داڕشتوە، کە بەسەر ئێمەدا سەپێنراوە، دزەکاران و سیخوڕیان لە ناوخۆی ئێران ڕێکخست و ڕاهێنانیان پێکرد، هەروەها پلانێکی بیرکراوەیان ئامادە کرد، لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و گەل و توانای شەڕی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان بە هەڵە حیسابیان کرد".

"پرسی ئه‌تۆمی بیانویەک بو بۆ دەستپێکردنی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران و لەناوبردنی ڕێژیم لە ماوەی 48 کاتژمێر تا هەفتەیەک، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ڕێژیمی ئیسلامی، بەڵام گەلی ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا".