زایەڵە - نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هاتە نزیك 68 دۆلار.


رۆژی هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنت 50 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 68 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 هاوكات نرخی نەوتی تەکساسیش بە هەمان رێژە دابەزی و بە 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پیوەکرا.


 دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئۆپێک پڵەس کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر بڕی خستنەڕوی نەوت لە مانگی ئاب بدات.