زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، نزار محمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند،هەر لایەنێک بەهەربیانویەک پەنجەی تاوان بۆ هەرکەس و لایەنێک ڕابکێشێت جگە لە دەستەڵاتدارانی هەرێم ئەوە پارێزگاری لەبەرژەوندیە ناشەرعیە کانی خۆی ئەکات و شەریکی تاوانە،بەغداد دوژمنەو نایەوێت کورد خاوەنی کیان و ژیان و ئازادی بێت ،ئەی حکومەتی هەرێم چی کێ بەم دەستەڵاتە خۆماڵیەی وت گەندەڵ بە،کێ پێی وتن سیاسەتی هەڵە بکەن کێ ووتی بەسەربەخۆی نەوت بفرۆشن و چارەکە موچەی پێ بدەن و بیدزن بۆ خۆیان و کۆمپانیاکانیان .
ناوبراووتیشی،ئەی بۆ داهاتی ناوخۆو خاڵە سنوریەکان و فرۆشتنی نەوتی ڕۆژانە بەتەنکەر یان نەخستە خزمەتی خەڵک و خۆیان شەرمەزاری بەغدا دەکەن ،گوناهی کێیە هێزەکانی ناخۆ و پێشمەرگە تا ئێستاش سەرە ڕای فشاری ئەمریکاش یەکناگرنەوە و ئەی پەرلەمان بۆ پەک خراوە ،ئەی بۆ بەحکومەتێکی ماوە بەسەرچوەوە بەردەوامن و حکومەت پێکناهێنن .
ئەوەشی خستەڕوو،ئێستا ئەوەی ڕوئەدات ڕەنگدانەوەی سیاسەتی هەڵەو نا ڕۆشن ونائیداری و گەندەڵی ئەم دەستەڵاتەیە و باجەکەی خەڵکی بەشمەینەتی ئەم هەرێمە دەی دات ،بۆیە جگە خۆیان و ئەودوکانە سیاسیە هەلپەرستەکانی پشتیوانیان ،کەسی ترتاوانبار نیە.