زایەڵە ـــ هەڵبژاردی باسکەی نیشتمانی خانمانی ئێران لە دیدارێکدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی چین بووەوە و سەرکەفتنی بەدەست هێنا.
پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکانی جامی ئاسیای بەشی B ی ئافرەتان کە لە چین بەڕێوەدەچێت هەڵبژاردەی باسکەی ئافرەتانمان لە یارییەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی گوانگ دۆنگی چینی بووەوە و بە ئەنجامی 69 بەرامبەر 63 خاڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
خشتەی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی گرووپەکاندا:
یەکشەممە 22 پووشپەڕ کاتژمێر 15:00 ئێران - دوورگەکانی کوک
سێشەممە 24 پووشپەڕ کاتژمێر 09:00 ئێران - مەنگۆلیا
چوارشەممە 25 پووشپەڕ کاتژمێر 12:00 ئێران - تایلەند
پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ جامی ئاسیا بەشی A سەردەکەفێت و بەشداری دەکات.