زایەڵە ـــ پاڵەوانی ئەمریکی جیهان لە ڕاکردنی خێرا ڕووی کردە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بووە موسڵمان.
"فرێد کێرلی" ڕاکەری ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ کە مێژوویەکی سەرکەوتنی پاڵەوانێتی جیهان لە ڕاکردن و بەدەستهێنانی مەدالیای زیوی ئۆڵۆمپیادی هەیە، ڕووی کردە ئائینی پیرۆزی ئیسلام و ئیمانی هێنا.
ئەم هەواڵە سەرنجێکی بەرفراوانی لە وەرزش و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهاندا بەدوای خۆیدا هێناوە. کاردانەوەی زۆری وەرزشوانان و هاندەرانی لێکەوتەوە. زۆرێک لە بەکارهێنەرانی موسڵمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشوازییان لەم بڕیارە کرد و هیوای سەرکەوتن و ئاشتیان بۆ کێرلی خواست. ئەو ئێستا نەک تەنها وەک یەکێک لە خێراترین پیاوانی جیهان دەناسرێتەوە بەڵکو وەک وەرزشوانێکی خاوەن بیروباوەڕی نوێش دەناسرێتەوە و بە ڕێگایەکی جیاوازدا دەڕوات لە ژیانی تایبەتی خۆیدا.