زایەڵە ـــ ئینتەرمیلان گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ هێرشبەری پارما ڕاگەیاند.
یانەی ئینتەرمیلان گرێبەستی لەگەڵ "ئانژو ئیڤان بۆینی" هێرشبەری تەمەن 21 ساڵان لە پارما ڕاگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئینتەرمیلان گرێبەستی ئەم هێرشبەرە گەنجە بۆ ماوەی 5 ساڵە و نیراتزوری بڕی 26 ملیۆن یۆرۆی داوە بە پارما بۆ ئەم گواستنەوەیە.
مەهدی تارێمی بژاردەی سەرەکییە بۆ جێهێشتنی ئینتەرمیلان و چاوەڕوان دەکرێت بۆینی وەک هێرشبەرێکی یەدەگ لەدوای مارتینێز و تورام لەجێگەی تارێمی لە هێرشبردندا ڕۆڵ ببینێت.