زایەڵە  ـــ سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان ئەستێرەی ئەم تیپە بە یەکەم هەل دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان.

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان سەبارەت بە چانسی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لەلایەن یاریزانی تیپەکە، عوسمان دێمبلی، وتی: پێموایە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی هی عوسمانە.

دێمبلی وەرزی ڕابردوو 33 گۆڵی تۆمارکرد و 15 ئەسیستیشی تۆمار کرد و بووە باشترین گۆڵکار و یاریزانی خولی فەرەنسا.

دێمبلی لەگەڵ پاریس سانجێرمان (خولی فەرەنسا و جامی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپا) سێ گۆڵی مێژوویی بەدەستهێناوە.

ڕۆژنامەی ئێکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، عوسمان دێمبلی پێشەنگە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپێ زێڕین بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و بە ڕێژەی ٧٠%ی دەنگەکان. بەپێی ڕاپرسییەکی ماڵپەڕی 90min، دێمبلێ، "لامین یامال" و "محەمەد سەڵاح" دوو کاندیدی دیکەی تێپەڕاندووە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، دوای ئەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا.