زایەڵە - سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا 250 مۆلیدەی ئەهلی لە سلێمانی كوژێندراونەتەوە، بەلام هێشتا لەگەڵ بەرپرسانی پرۆژەی ڕووناكی نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی، داوادەكەین تا دوو ساڵی دیكە مۆلیدەكانمان لانەبەین.
عوسمان محەممەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕووناكییەوە تا ئیچتا لە سلێمانی نزیكەی 250 مۆلیدەی ئەهلی كوژێندراونەتەوە، بەلام پێمان وتراوە كە دەبێت بمێنن و لەكاتی نەبوونی كارەبادا كاریان پێبكەن
ئاماژەی بەوەشكردووە، پڕۆژەی رووناكی گرێبەستێكی 14 خاڵی بۆ خاوەن موەلیدەكان ئامادەكردووە، كە گوایە شەش مانگ بمێنینەوە لەكاتی بڕانی كارەبادا كارەبا دابینبكەین، ئێمەش رەتیدەكەینەوە، چونكە یان موەلیدەكان یەكجاری لادەبەین، یان ماوەی مانەوەشمان بكەنە دوو ساڵ.
سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی كارەبا لەسەر داواكانمان رێكنەكەوتووین و ئێمەش ئامادەنین لە نەبوونی كارەبای نیشتمانیدا كار بكەین.
بەگوێرەی گرێبەستی مۆلیدە ئەهلییەكان و پرۆژەی ڕووناكی، ئەگەر موەلیدەیەك هەزار ئەمپێری هەبێت، بۆ یەك ئەمپێر مانگانە هەزار دیناری پێدەدرێت، ئەگەر دوو هەزار ئەمپێری هەبێت دوو ملیۆن دینار و ئەگەر زیاتریش بێت لەوە پارەكە دوو ملیۆن تێپەڕ ناكات.