زایەڵە - سەرۆكی رَێكخراوێكی تایبەت بە گەنجان لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد، كۆچی گەنجان بەشێوەیەكی مەترسیدار دەستیپێكردۆتەوە و دەڵیت، تەنها لەشەوی ڕابردوودا زیاتر لە 70 گەنج كۆچییان كردووە و سنورەكەیان جێهێشتووە.
ئەحمەد حەسەن، سەرۆكی ڕێكخراوی گەنجانی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دیسان لە دەڤەری راپەڕین كۆچی گەنجان بەشێوەیەكی مەترسیدار دەستپێكردووەتەوە، تەنها شەوی رابردوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 70 گەنج كۆچیان كردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا
ئاماژەی بەوەشكرد،بە بەرچاوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئەو هەموو گەنج و مێردمنداڵە لەرێگەی فڕۆكەخانەكانەوە دەڕۆن، بەبێ ئەوەی حكومەت بپرسن بۆكوێ دەچن؟، بۆیە ناكرێت گەنجانی خۆمان بكەینە قوربانی وڵاتانی دیكە، خۆمان بەبێ و وزە بمێنینەوە.
سەرۆكی ڕێكخراوی گەنجانی راپەڕین ئەوەشی وتووە، ناكرێت گەنجانی ئێمە بڕە پارەیەكی زۆر بدەن، بەبێ ئەوەی بزانن بە سەلامەتی دەگەنە وڵاتانی ئەوروپا یاخود نا، بۆیە خەریكە لە سنورە گەنج نەمێنێت.