زایەڵە - جێگری سەرۆك پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو.

 شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا وتی، چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو.

وتیشی ، سوپاس بۆ خودا گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لەبەغدا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە ڕێکكەوتن.

چاوگێک لە حکومەت رایگەیاند ، ئەو رەشنووسەی لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا ئامادەکراوە سێشەممە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەپێی زانیارییەکان هەرێم داوایکردووە سەرەتا ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات و بەغداش مووچەی مانگی پێنج بنێرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانی، كە شاخەوان عەبدوڵا-شی تێدابوو گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم  و  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت كۆبووەوە.