زایەڵە ـــ ئەفسانەی پورتوگالی هەنگاوێکی خێرخوازانەی هەڵگرتووە بۆ خێزانی هاوڕێ کۆچکردووەکەی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەکەیدا.
لە کاتێکدا هەندێک ڕەخنەیان لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گرت بۆ ئەوەی بەشداری لە پرسەی "جۆتا" ئەستێرەی پورتوگالی لیڤەرپوڵ نەکردووە، ئەمڕۆ دووشەمە ڕۆژنامەی ڕیکۆرد بڵاویکردەوە کە ڕۆناڵدۆ بەڵێنی داوە خەرجی خوێندنی 3 منداڵەکەی جۆتا بۆ هەمیشە دابین بکات.
هەفتەی رابردوو ؛جۆتا و براکەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا و جیهانی تۆپی پێی تووشی شۆک بوو.