زایەڵە ـــ فیفا نرخی بلیتەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە بەهۆی کەمی ئامادەبووان لە یارییەکانی جامی جیهانی یانەکاندا کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

 فیفا نرخی بلیتی یاریی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی نێوان چێڵسی و فلومینێنسی لە یاریگای مێتلایف لە نیوجێرسی لە 473.90 دۆلار لە هەفتەی رابردووەوە بۆ 13.40 دۆلار دابەزاندووە.

 پێشتر فیفا نرخی بلیتەکانی یارییەکانی چارەکی کۆتایی نێوان فلومینینسی و هیلال لە ئۆرلاندۆ و چێڵسی و پالمیراس لە فیلادلفیا بۆ 11.15 دۆلار دابەزاندبوو.  یارییەکانی قۆناغی گرووپی موندیالی یانەکان تەنیا بە پڕکردنەوەی 50٪ جێگەی کورسی بەڕێوەچوو و یەک ملیۆن کورسی بە بەتاڵی مایەوە.

جگە لەنرخی بلیتەکان میوانداریکردنی ئەمریکاش ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بووەوە.