زایەڵە ـــ تۆڕی شاخەوانی کوردستان  لەدرێژەیی کار و چالاکیەکانی بەردەوامە لەتازەترین چالاکیدا بە دانانی خولێکی سەرەتایی بەردەوانی لە بەرواری ٣ی حوزەیرانی٢٠٢٥ بۆ ٥ی حوزەیران.

تۆڕی شاخەوانی کوردستان هەستا بەکردنەوەی خولێکی سەرەتایی بەردەوانی بۆماوەی  سێ ڕۆژ  بۆ ئارەزوومەندانی شاخەوانی لەسەرجەم نوێنەرایەتیەکانی تۆڕی شاخەوانی کوردستان بەسەرپەرشتی مامۆستای بەتوانایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستا "محەمەد ئەمین پیرانشاری"

گرووپی شاخەوانی چەرموو لەوبارەوە ڕایگەیاند:  ئێمەیش وەک گرووپی شاخەوانی چەرموو لەسنوری قەزایی چەمچەماڵ  بەئەندامێک بەشدار بووین کە کاک شەماڵ جەلال سەرۆکی گرووپی شاخەوانی چەرموو بوو.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو زیاتر وتی: سوپاس بۆ خوا توانی بەسەر کەوتوویی لەخولەکەدا بەشداربێت لێرە پیرۆزبایی لەکاک شەماڵ دەکەین بەهیوایی سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێزیان و سوپاس بۆ تۆڕی شاخەوانی کوردستان و بەهیوای بەردەوامی لەکارەکانیان وخزمەتکردن بەشاخەوانان.