زیەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت ڕۆژی هەینی سەرکەوتووانە دوو گەشتی شاخەوانی ئەنجام دا بۆ سەرچیای "سەفین" و "دوڵی ئاڵانە"
سالم عزیز بەرپرسی ڕاگەیاندنی گرووپ ڕۆژی هەینی ٤ی خوزەیرانی ٢٠٢٥ پاڵەوانانی بەهێز و توانای گروپەکەمان دوو گەشتیان ئەنجام دا، سەرەتا تیمێک بەیانیەکەی گەشتی چەند ئەشکەوت و شوێنێکی "دوڵی ئالانە"یان ئەنجام دا لە گوندی شەرکان بەگەلیەکی خوارە سەرکەوتن و بە گەلی تەنگۆلە هاتەنەوە خوارێ، دواتر دوای نێوەڕۆ گەشتی چیای سەفینیان ئەنجامدا. بۆ کانی گیز و دواتر سەرکەوتن بۆ کەپکی کانی گیز کە برزییەکەی ١٨١٠ مەتره لە ئاستی ڕووی دەریاوە.
سالم عزیز وتی: نانی ئێوارەمان لە سەر کانی خوارد، پاشان بەرەو خالی دەستپێک گەڕاینەوە.سوپاس و ستایش بۆ خوا گەشتەکەمانمان بە سەرکەوتوویی و سەلامەتی کۆتایی هات.