زایەڵە - بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەبارەی رەشنووسەکە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.

شاندەکە پێکهاتووە لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانەسرووشتییەکان بەوەکالەت،ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.

چوونی ئەو شاندە لەکاتێکدایە، بەغدا رەشنووسێکی بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەکردووە و چاوەڕوانی وەڵامی هەولێرە. بڕیارە ئەمڕۆ هەولێر وەڵامی بەغدا بداتەوە.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ 6ی تەممووزی 2025 مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.